بارۆمتەری عەرەبی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەنیازی هاوڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکردەوە، توێژینەوەکە بریتی بوو لە نموونەیەکی زیاتر لە 33,000 کەس، کە لە 14 وڵات دابەشکراون، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریخستووە، کە نزیکەی 30٪ ی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە بەنیازن کۆچ بکەن، ئەوەش لەبەر ئەو هۆکارانەی کە لە نێوان ئابووری و سیاسی و ئەمنی و پەروەردەییدا هەن، توێژینەوەکان دەریخستووە کە نیشاندەرەکانی کۆچکردن بەتایبەتی لە نێوان گەنجان لە وڵاتانی عەرەبی بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هاوڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی دەستیان بە کۆچ کردووە، بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا، کە بەدوای ئاسایش و ئایندەیەکی باشتردا دەگەڕێن، یا پانتایییەکی فراوانتر بۆ دەربڕینی ئازادییەکانیان.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بارۆمەتری عەرەبییەوە ئەنجامدراوە، ڕێژەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە نیازی کۆچن زۆر بەرزە، لەگەڵ ئەوەی ئوردن و سودان و تونس لیستەکە بە نزیکەیی نیوەی دانیشتوانیان دێت.
ڕێژەی سەدی لە ئوردن بەرزترە، کە ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە کە لەسەر ماڵپەڕی تۆڕی توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە نزیکەی نیوەی ئەو پرسیارانە (48٪) دەیانەوێت شانشینەکە بەجێبهێڵن.
هۆکاری ئابووری لە لووتکەی ئەو هۆکارانەدایە کە بۆچی دانیشتوان بەدوای کۆچکردندان، ڕاپرسییەکە ئاشکرایکرد، کە لەسەدا 97ی وەڵامدەرانی میسر بەهەڵبژاردەی خۆیان بۆ کۆچکردن بە بەراورد بەسەدا 93 لە ئوردن ئاماژەیان بە سەختی ئابووری کردووە، بەڵام لە لیبیا بۆ 53 لەسەدا دابەزیوە.
“مشتومڕی ئابووری” لەوانەیە هۆکارێکی پێویست نەبێت بۆ ئەوەی خەڵک بڕیاری کۆچکردن لە وڵاتەکانیان بدەن، بەڵام بە سەیرکردنی ئەنجامەکانی ILO لەسەر کاریگەری پاندمیای کۆرونا، لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بۆمان دەردەکەوێت، کە ڕێژەی بێکاری لە میسر 50٪ و 33٪ لە تونس و 23٪ لە مەغریب زیادی کردووە.
لە عێراق زیاتر لە سێیەم (37٪) لەو باوەڕەدان کە هاندەری سەرەکیان بۆ کۆچکردن، مەرجی ئەمنیە، لە کاتێکدا کەمتر لە 10٪ لە فەلەستین و ئوردن و سودان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە باکووری ئەفریقا هەمان قسە دەکەن.
لە بەرامبەردا، نزیکەی یەک لەسەر پێنج (19٪) کۆچبەران لە مەغریب ئاماژەیان بە دەستکەوتی پەروەردەیی کرد بە هۆی گەڕانیان بۆ کۆچکردن.
لوبنان، داڕمانی ئابووریی لە ساڵی 2019دا، وای لە زۆرێک لە هاوڵاتیان کرد کۆچ بکەن.
ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە ئەوەشیان دەرخست کە زۆرینەی زۆری ئەوانەی خوازیاری کۆچکردنن لە وڵاتانی عەرەبیدا، گەنجن و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 29 ساڵدایە.