هاشتاگی کۆماری کۆماری کوردستان بووەتە ترەندی تویتەر

ئا: کاروان مێراوی

هاشتاگی کۆماری کوردستان ((#KurdistanRepulic لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بووەتە ترەندی بەکارهێنەرە کوردستانییەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و، زیاتر لە ١١٢٥٣ کەسی تێپەڕ کردووە.

لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ٢٧٢٢ی کوردی بەرانبەر بە ٢٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٣ی زایینی، ٧٧مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سیاسی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە مەبەستگەلێکی تایبەتی کوردستانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، هاشتاگی کۆماری کوردستانیان لەژێر ناوی (#KurdistanRepulic) ڕێکخستووە، کە تا هەنووکە ئەو هەشتاگە بووەتە ترەندی بەکارهێنەرە کوردستانییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر و، سنووری ١١٢٥٣ کەسی تێپەڕ کردووە.

لەم پەیوەندییەدا دەستەی ڕێکخەرانی هاشتاگی کۆماری کوردستان لەسەر بیرۆکە و ئامانجەکانی ئەو هاشتاگە، بە ماڵپەڕی REWENDی ڕایانگەیاند: “ئەوەی ڕاستی بێت بە هۆکاری چەند چەمکی بوون سەبارەت بە پێناسەی کوردستان و وێژمانە سیاسییەکەی بەتەواوەتی لە سۆشیاڵ مێدیاکان، بێجگە تویتەر ئەم بیرۆکە هاتە ئاراوە”.

وتیشی: “تویتەری کوردی لەگەڵ ئەو هەمەڕەنگییە کە هەیەتی، بەڵام چەشنێک لە یەکگرتوویی لە خۆیدا ئەنوێنێت و بیرمان لەوە کردەوە، کە پێویستمان بە کۆدەنگییەکی بەرفەراوانتر هەیە، کە بتوانێ لە دەووری یەکدی کۆمان بکاتەوە و، ئەو پیرۆزییە هەرە گەورانە کە جێی شانازییە بۆ تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی ئەم کوردستانە، کە دانێکیان دامەزرانی کۆماری کوردستانە”.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە ساڵیادی یادکردنەوەی کۆماری کوردستان، دەرفەتێکی باش ڕەخسا بۆ بەدیهێنانی یەکدەنگییەک بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکانەوە، بڕیاری ئەوەماندا بێین هاشتاگێک ڕێکبخەین بۆ ئەم یەکدەستییەی ناو سۆشیاڵ میدیا و، بەتایبەت کۆمەڵگەی بچووکی تویتەر.

ئەوان خۆشحاڵی خۆشیان بەوە دەردەبڕن، کە لەڕاستیدا بەپێی ئەزموونەکانیان هیچ چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد، کە بەم شێوازە سەرکەوتووانە بەرەو پێش بچێت و، بۆ خۆشیان زۆر جێگەی سەرەنج بووە.

دوای یەکەمین کاتژمێری تێپەڕبوونی هاشتاگەکە، پێشوازیەکی یەکجار زۆر کراوە، تەنانەت لەلایەن ئەو ئازیزانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەهۆی جیاوازی ئایدۆلۆژی و فکری و، تەنانەت بیرۆکەیی و هەژموونیشەوە ناکۆک بوون، بەڵام یەکدەستی و یەکڕەنگییەکی سەرەنجڕاکێش هاتە ئاراوە، کە هەموو شێوازی بیرکردنەوەکان لەنێویدا ون بوو.

ئەوەشیان وت، کە هەر ئەم هۆکارە بوو بە ئامانجێک بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان سەبارەت بەوەی کە ئێمە چۆن خۆمان پێناسە ئەکەین و، چیمان ئەوێت و بۆچی تێکۆشان دەکەین و، ڕۆڵەکانمان بۆچی و لە پێناوی چیدا خوێنیان داوە. کوردستان لە ئاستی خۆزگە و خولیا بۆ ئێمە هاتووەتە ئاستی ویست و خواست. لەڕاستیدا کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ چی دیکە بۆ ئێمە ئاوات نییە و، بە کردەوە بانگی ئازادی ئەدەین بەبێ هیچ پاساوێک، کە تاک بە تاکمان لە ئاسایش و ئارامی و لەوپەڕی کەرامەتدا تێدا بژین. کەواتە شتگەلێک هەن، وەکوو ئامانج بۆ پێکاندن کەڵکیان لێ وەر بگیرێت

گەورەترین ئامانجی ئێمە لە پێکهێنان و تەنانەت درێژەدانی ئەم هەنگاوە، یەک شت بوو؛ ئەویش ئەوەیە کە بەهەمان شێوە جیلی گەنجی کۆمەڵگە، چیی هاوار ئەکات لەسەر شەقام، چە یەکڕێزیەکی ئەوێ، چە یەکدەنگییەکی گەرەکە هەمان بگوازینەوە بۆ کەسانێک وا کاربەدەستی گۆڕەپانی سیاستەی کوردیین و بڕیاردەری بەشێک لەو کۆمەڵگەن و هەمان شێوازی ئەو یەکدەنگییە لەوانیش ببینین و چاوەڕوانی وێژمانێکی بەهێزی سیاسی بە پانتاییی کوردستان بین، کە ئەو وێژمانە ببێت بە هۆکاری گەڕاونەی مافە پێشێلکراوەکانمان و بەدەستهێنانی ناسنامەی کوردستانییەکەمان کە لە دوای کۆماری کوردستان لێمان زەوت کراوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن