لەبەر ئەم هۆکارە خۆی کرد بە مردوو

پیاوێکی بەڕازیلی خۆی کرد بە مردوو و، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵەکەی بڵاوکرایەوە و پرسەیەکی ساختەی بۆ هاوڕێ و خێزانەکەی ئەنجامدا.

لە وردەکارییەکەدا وەک لەلایەن “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە، بەلتازار لیمۆسی بەڕازیلی تەمەن 60 ساڵ، بەوکارەی هاوڕێ و خێزانەکەی ورووژاند، دوای ئەوەی مردنی خۆی راگەیاند.

وەک رێکخەرێکی پرسە لە بەڕازیل لێمۆس بیری لەوەکردەوە کە چەند هاوڕێ و خێزانێک دێن بۆ ماڵئاوایی لێکردنی لە کاتی مردنیدا، بۆیە بڕیاریدا مردنی رابگەیەنێت بۆ ئەوەی بزانێت چەند کەس ئامادەی پرسەکەی دەبن.

ئەو باسی لەوە کرد کە چەند دڵتەنگ بوو دوای بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری پرسەکە، کە تەنیا دوو کەس ئامادەبوون بە بەراورد بە پرسەی دیکە کە زیاتر لە 500 کەس ئامادەبوون.

خێزانی لیمۆس لە بیستنی هەواڵی مردنەکەی تووشی شۆک بوون، چونکە کەس نەیدەزانی ئەو لە نەخۆشخانەیە، یەکێ لە برازاکانی بۆ پرسینی ئەو چووە نەخۆشخانەکە، بەڵام کارمەندەکان هیچ تۆمارێکی مردنیان بەو ناوەوە نەبوو.

کاتێ هاوڕێ ئۆنلاینەکانی بالتازار دەستیان کرد بە هاوبەشیکردنی هەواڵی مردنی، خەڵک لە لێدوانەکاندا دەستیان کرد بە دەربڕینی خەم و پەژارە و پرسیارکردن لە هۆکاری مردنەکەی، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدرا و کات و شوێنی مەراسیمەکە و پرسەکە لەسەر هەژماری فەیسبووک بڵاوکرایەوە.

هاوڕێ و خێزانی بالتازار لیمۆس، لە پەرستگایەکی شاری کوریتیبا کۆبوونەوە، لە شارەکەی خۆی بۆ ئەوەی کە ئەوان پێشبینیان دەکرد کە پرسە بێت.

دەنگی باڵتازار دەستی کرد بە ژماردنەوەی ژیانی و ئەوانەی ئامادەبوون دەستیان کرد بە گریان و بڕوایان وابوو کە تۆمار کراوە، پاشان دەرگای تابوتەکەی کردەوە و لەبەردەم هەموواندا هاتە دەرەوە.

هەر کە دەرکەوت کە ئەو مردنی خۆی ساختە کردووە بۆ ئەوەی بزانێت کێ لە پرسەی ئەودا ئامادە دەبێت، ئەوانەی ئامادە بوون دەستیان کرد بە تاوانبارکردنی و بە گێل ناو بردنی.

جێی باسە، دایکی کە لە هەشتاکانی تەمەنیدایە، لەسەر کورسیەک لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن