ئەوروپا بۆ وەرگرتنی پەنابەران نووسینگە لەم وڵاتانە دەکاتەوە

سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا، مانفرێد وێبەر داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی بۆ دڵنیابوون لە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ئەوروپا بەرانبەر پەنابەران و کۆچبەران دەکات، هاوکات داواش دەکا لە چەند وڵاتێک نووسینگەی وەرگرتنی پەنابەری بکرێتەوە.

مانفرێد وێبەر سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا لە لێدوانێکدا بۆ گرووپی میدیایی ئەڵمانی فونکێی وت: “وڵاتانی ئەوروپا بەرەو قەیرانێکی نوێی کۆچکردن دەبێتەوە، دامودەزگا ناوخۆیی و هەرێمییەکان ناڵە دەکەن، توانای وەرگرتنی کۆچبەرانمان نەماوە”.

وێبەر پێشنیاری کرد کە دەبێت پەرژین هەبێت لە سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا و داواکاری پەنابەری لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکرێت. وتیشی: “پەرژینەکان هەمیشە دوا هاوینەهەوارن، بەڵام ئێمە لە هەموو شوێنێک پێویستمان بە ئەوان هەیە لە هەر شوێنێک کە چەتەکان بە قاچاخ سەربکەون، ئەگەر لە بواری تەکنیکییەوە ڕێگە لە کۆچبەرانی نایاسایی نەگیرێت، ئەوا دەبێت پەرژینەکان بکرێن”،

ئاماژەی بە نموونەکانی ناوچەکانی وەک سنووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا و ناوەڕاست و سنوورەکانی بولگاریا و یۆنان لەگەڵ تورکیا کرد.

هەروەها وێبەر داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ڕێککاری پەنابەری کردەوە و، جەختیشی کردەوە کە نابێت لەناو یەکێتی ئەوروپادا ئەنجام بدرێن و، پێشنیاری ئەوەی کرد کە پێویستە بەلایەنی کەمەوە پشکنینێکی خێرا لە سنووری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوکەسانە بکرێت، کە دەرفەتی وەرگرتنی پەنابەرییان دەبێت، هەروەها وێبەر پێشنیاری دامەزراندنی نووسینگەکانی یەکێتی ئەوروپای لە تونس، یا میسر کرد، کە خەڵکی کیشوەری ئەفریقا دەتوانن لەوێوەوە داوای پەنابەری لە ئەوروپا بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن