لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تەرابلوس، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا و عەبدولحەمید دەبیبەی هاوتا لیبیاییەکەی، لەسەر رێگریکردن لە کۆچبەران گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک.
ئیتاڵیا و لیبیا ڕێککەوتوون کە ڕێوشوێنی توندتر بگرنەبەر لە دژی ئەو کۆچبەرانەی کە لە داهاتوودا لە دەریای ناوەڕاستەوە دەڕۆنە ئەوروپا، سەرۆکوەزیرانی لیبیا گوتی: هێشتا ژمارەی پەنابەرە نایاساییەکان زۆر بەرزە، ئێمە باوەڕمان وایە کە لەم بوارەدا زیاتر دەکرێت رێگرییان لێ بکرێت.
ئیتالیا پلانی هەیە کە پاسەوانی کەناری لیبیا دابین بکات لەگەڵ پێنج کەرتی خێرای نوێ، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت، ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لەو بارەیەوە لە تویتەر بڵاویکردەوە، لەگەڵ نەجلە مەنگوش هاوتا لیبیاییەکەی بەیاننامەیەکی واژۆ کردووە.
میلۆنی جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی ئەو بەلەمانە کردەوە بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران و پەنابەران لە مەترسی خنکان لە دەریای ناوەڕاستدا.