لاتڤیا جارێکی دیکە دۆخی فریاگوزاری لە ناوچەکانی بە درێژایی سنوور لەگەڵ بیلاروسی دراوسێی درێژکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەزاران پەنابەر هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بیلاڕوسەوە بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە.
بەوپێیەی لە رابردوودا هەزاران کۆچبەر هەوڵیانداوە بە نایاسایی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بیلاروسەوە ببەزێنن، لاتیڤیا دۆخی فریاگوزاری بە درێژایی سنووری لەگەڵ بیلاروس درێژکردەوە و، پاسەوانەکانی سنووری لاتڤیا بە توانا دەمێننەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی هەوڵی بەزاندنی سنوور دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە مانگی تشرینی دووەمی 2022ەوە، جارێکی دیکە ژمارەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکە بەرزبووەتەوە و، بووە هۆی ئەوەی لاتڤیا دۆخی فریاکەوتن درێژ بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش، بە پێچەوانەی پۆڵەندا و لیتوانیا، لاتڤیا هێشتا پەرژینێکی هەمیشەیی بە درێژایی سنووری لەگەڵ بیلاروسیا دروست نەکردووە.
جێی باسە، زیاتر لە 9600 هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکە بەشێوەیەکی نایاسایی تۆمارکراون لە لاتڤیا، لەکاتی ڕاگەیاندنی باری نائاساییەوە یەکێتی ئەوروپا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بیلاروسی تۆمەتبار کرد بەوەی، کۆچبەرانی ناوچە قەیراناوییەکانی هێنایە سەر سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا.