وەزیری کۆچ و کۆچبەران: مافی پەنابەری هەمیشەیی لەو کەسانە ناسەندرێتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ ئیکۆت، دووپاتیکردەوە کە مافی پەنابەری هەمیشەیی بۆ ئەو کەسانەی وەریانگرتووە، لێیان ناسەندرێتەوە.

ماریا مالمەر ستینەرگارد وتی، ئەوانەی بۆ کارکردن، یا خوێندن هاتوونەتە سوید، شوێنی نیشتەجێبوون و سەلامەتی خۆیان لە سوید پارێزاوە و، مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەیە و لێیان ناسەندرێتەوە، ئەوانەشی کە بە هۆکاری پەیوەست بە پەنابەری دێن بۆ ئێرە، کاتی تەواوبوونی مافی هەمیشەییان، دەبێت داوای وەرگرتنی رەگەزنامە بکەن.

خەمەکان و پرسیارەکان زیادیان کردووە لەسەر پێشنیارەکە لە ڕێکەوتنی تیدۆ کە پێویستە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی کە پێشتر دراون بکشێنەوە.

نزیکەی 300 هەزار کەس لە سوید مافی پەنابەری هەمیشەییان هەیە و، لەئەنجامی ئەو پلانانەی حکومەتی نوێ، هەڕەشەی لێسەندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان لێدەکرێت.

جێی باسە، وەزیر جەختی لەوەکردەوە، ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە کە سوید دەژین و هەوڵ دەدەن زمانی سویدی فێر ببن، هەموو کارێک دەکەن بۆ چوونە ناو کۆمەڵگا، نابێت نیگەران بن.

ڕەنگە بە دڵت بن