لەسەر سووتاندنی قورئان پارتێکی سوید دەبنە دوو بەش

دەنگێکی ڕەخنەگرانە لە ناو پارتی  SD ی سوید دژ بە پێگەی هەندێ لە سەرکردەکانیان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین بەرزبۆتەوە، کە پەیوەستە بە سوتاندنی قورئان لەو وڵاتە، ئەوەش بووە هۆی هەڵچوونێکی گەورە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

ڕۆژنامەی سیدسڤینسکان بڵاویکردۆتەوە، ئەو ڕەخنانە تیشکی خستە سەر سەرۆکی SD و سەرۆکی لیژنەی دادوەری پەرلەمان ڕیچارد یومشۆف، کە داکۆکی لە سووتاندنی قورئانی دەکرد.

یومشۆف کە سووتاندنی قورئانی بە ئازادی ڕادەربڕین دەزانێ، لەبەرانبەردا سووتاندنی ئاڵای سوید بە نادروست دەزانێت، ئەوانەی ڕۆژنامەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردوون، ئەوەیان بە دووڕوویی وێناکردووە، هاوکات بۆچوونی سەرکردەکانیان لەسەر سووتاندنی قورئان بوونەتە دوو بەش، بەشێک بە ئازادی رادەربڕینی دەزانن، بەشێکیش بە کارێکی نابەجێ.

ڕەنگە بە دڵت بن