دوای دووبارەبوونەوەی نائاسایی کوشتنی ژنانی بەساڵاچوو لە لادێیەکی ئەڵمانیا، پۆلیس پەنابەرێکی دەستگیر کردووە، کە گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی ئافرەتە بەساڵاچووەکان هەبێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا پەنابەرێکیان دەستگیرکردووە، کە گومان هەیە دەستی لە زنجیرەیەک کوشتنی ژنانی بەساڵاچووی باشووری ئەو وڵاتە هەبێت.
ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسییەوە ئاماژەی بەوەداوە، کە ڕێژەی کوشتن لەو ناوچە لادێیەدا نائاساییە و، قوربانییەکان هەمیشە ئافرەتی بەساڵاچوون و ڕووداوەکانیش هەمووی لە ڕۆژی چوارشەممەدا ڕوویانداوە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، هێشتا گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکە لەبارەی هاندەرەکانییەوە بۆ کوشتنی ژنانی بەساڵاچوو قسەی نەکردووە، بە وتەی پۆلیس، گومانلێکراوەکە هاوڵاتییەکی سربییە و لەگەڵ ژنەکەی و دوو منداڵەکەی پەنابەری ئەڵمانیان، بەپێی ڕۆژنامەکە، پۆلیس ئەو پیاوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەستگیرکردووە، کە 150 مەتر لە شوێنی دوو تاوانی یەکەمەوە دوورە.
64570166_303.jpg