چەند هۆکارێک کڕێشی سەر لە وەرزی زستاندا دروست دەکەن

ئایا تێبینی هەبوونی کڕێشی سەرت لە وەرزی زستاندا کردووە؟ هۆکارێکی دروستبوونی کڕێشی سەر، لەوانەیە وشکبوونەوە بێت، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن کە دەبنە هۆی ئەم دۆخە ناخۆشە.

وەزارەتی تەندروستی میسر لە تویتێکدا لە “تویتەر”، تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی دروستبوونی کڕێش “تۆشکە”.

هۆکارەکانی دروستبوونی کڕێش لە زستاندا:

پێستی وشک:

وشک کردنەوە ئەستەمە بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی پێویست بۆ پێستی سەر، ئەمەش دەبێتە هۆی شێداربوون، بە تایبەتی لە زستاندا.

قژ نە شووشتن:

نەبوونی قژ شوشتن لە زستاندا، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری سەر پێست و دەرکەوتنی کڕێش.

پێستی چەور:

پێستی چەور دەبێتە هۆی سووربوونی پێست و دەرکەوتنی کڕێشی سپی.

بەدخۆراکی:

قژ پێویستی بە زینک و ڤیتامین بی هەیە، گەر ئەو دوو جۆرەت لە جەستەدا کەم بێت، ئەوا کڕێش دروست دەبێت.

هەندێ نەخۆشی:

نەخۆشییەکانی وەک ئەگزیما، سەدەفی، کەڕوو، یا ئەو هەستیارییەی کە بەهۆی هەندێ جۆری بەرهەمی شوشتنی قژەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی کڕێش.

ئەگەر بەشێوەیەکی هەمیشەیی کڕێشی سەرت هەیە، دڵنیابە کە پزیشکی پێستی بڕوانامەدار ببینیت بۆ چارەسەری گونجاو.

ڕەنگە بە دڵت بن