لەسەر سووتاندنی قورئان جولەکەکان هاتنە دەنگ

دامەزراوە فەرمییەکانی جوولەکە لە وڵاتانی ئەسکەندەنافی، سەبارەت بە سووتاندنی قورئان لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و دەڵێن، ئەوەی ئەمڕۆ کتێب دەسووتێنێت، لە کۆتاییدا مرۆڤیش دەسووتێنێت.

لە بەیاننامەکەیاندا ئەوەش هاتووە، کە مێژووە تراژیدییەکەی ئەوروپای ئێمە فێری کردین، کە سووتاندنی کتێب زۆرجار ئاماژە بە سەرەتای بەستنەوەی ڕق و کینە دەکات بەرامبەر گرووپێک لە کۆمەڵگەدا.

نووسەری ئەڵمانی- جوولەکە، هاینریش هاین لە ساڵی 1821 نووسی: “ئەوانەی کتێب دەسووتێنن، لە کۆتاییشدا مرۆڤ دەسووتێنن”.

لەساڵی 1933دا، یەکێ لە یەکەم هەنگاوەکانی نازییەکان بۆ لەنێوبردنی کلتوری جولەکە، سووتاندنی کتێب بوو.

دەشڵێن، ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەمان، هێرش بۆ سەر کەمینەکانی وەک جوولەکە و موسڵمانان لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە کە هەست بە سەلامەتی و بەها بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن