کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ئەو زەمینلەرزەی باکوور و رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە، کە تێیدا سەدان هاوڵاتی بوونە قوربانی، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
دەقی پەیامەکە:
ئەو زەمین لەرزەی لە بەشێکی باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیدا و، قوربانی لێکەوتەوە، زۆر نیگەرانی کردین، داوا لە خودای گەورە دەکەین ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات، هاوکات ئارامیش بە کەسوکاری قوربانییەکان بدات، ئێمە وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین، داواکارین هەرچی زووە دەزگاخێرخوازییەکان دەستی هاوکارییان بۆ درێژ بکەن.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
6ی2ی2023