حەبێکی دابەزاندنی کێش چەندین کەسی کوشتووە..قەدەغەکرا

دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا 32 کەسی پێگەیشتوو لەو وڵاتەدا مردن، دەستەڵاتدارانی بەریتانیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێکهاتەیەکی کیمیایی ژەهراوییان لە حەبێکی کێش دابەزیندا دۆزییەوە.

چالاکوان دۆگ شیپسی، کە شەش ساڵ پێش ئێستا کچەکەی بەو دەرمانە گیانی لەدەستدا، وتی حەبەکان کە دی ئێن پییان تێدایە، (2،4-دینیترۆفینۆل)، بەرپرسیارن لە مردنی ٣٢ کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا.

دی ئێن پی وەک حەبێک لە ئەمەریکا لەساڵانی سیەکاندا بە بازاڕ کرا، بەڵام فرۆشتنی بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ لەو کاتەوە بووە بە نایاسایی و لەساڵی 1996ەوە بە ژەهر پۆلێن کراوە.

بی بی سی دەڵێت دی ئێن پی کیمیایەکی پیشەسازی زۆر ژەهراویە و نابێ مرۆڤ بەکاری بێنێت.

ڕەنگە بە دڵت بن