توێژینەوەیەکی ئەڵمانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە لێشاوی پەنابەران، دەبێتە هۆی زیادکردنی داواکاری شوێنی نیشتەجێ بوون، شیکردنەوەی داتاکان لەلایەن دابینکەری خزمەتگوزاری خانووبەرە ئیمپریکا ڕیجیۆ پیشانی دا کە پێشبینی دەکرێت 600,000 خێزان زیاتر بێت تا کۆتایی ساڵ.
یان پۆل، بەڕێوەبەری ئێمپرێکا ڕیجیۆ، وتی: “تەنانەت لەگەڵ لاوازبوونی کۆچکردنیش لەم دواییەدا، وا دەزانین کە پێش کۆتایی ساڵی 2023 کۆچی پەنابەرە ئۆکرانییەکان زیاد دەکات”.
ئەم پێشبینییە لەسەر ئەو گریمانەیە کە نزیکەی 500,000 کەس دەتوانن تا کۆتایی ساڵ لە ئۆکرانیاوە بێن، دوای ئەوەی ئەڵمانیا لەساڵی 2022دا نزیکەی یەک ملیۆن ئۆکرانی داڵدەدا.
لەسەر ئەم بنەمایە و بە ڕێژەی تێکڕای کۆچی خێزانە ئۆکرانییەکان، پێشبینی دەکرێت 600,000 شوقەی دیکە پێویست بکات دروست بکرێن.