لێکۆڵینەوەیەکی زۆر هەیە کە ئامانج لێی گەیشتن بە هەر نیشاندەرێکی پێشووە، کە ڕەنگە پێشبینی مەترسی ئەوەی کردبێت بوومەلەرزە ڕووبدات، ئەو نیشانە فیزیکیانەی ڕەنگە پێش کارەساتەکە هەستیان پێ بکەین، یەکێکە لە بوارەکانی ئەم توێژینەوەیە.
بۆ نموونە، سەرئێشە یەکێکە لە نیشانە هەرە باوەکان کە خەڵک پێش ڕوودانی بوومەلەرزە باسی لێوە دەکەن.
لە ڕووی زانستییەوە، باوەڕ وایە کە زیادبوونی ئایۆنە ئەرێنییەکانی هەوا پێش و لە کاتی بوومەلەرزە، دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی ئاستی دەماری گواستنەوەی “سێرۆتۆنین” لە مێشکدا، کە بەشێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی ئازار لە سەردا.
بەگوێرەی تەکنیکی تەندروستی سروشت، نیشانە جەستەییەکان لەوانەیە پێش بوومەلەرزە هەستی پێبکەیت، کە بریتی دەبن لە:
سەرئێشە، لە نیشانە هەرە باوەکانن.
هەستێکی بێزاری، دڵەڕاوکێ، نەتوانینی خۆبەڕێوەبەری.
گۆڕانکاری کاتی لە بینیندا.
زرنگانەوەی گوێیەکان.
دوابەدوای ئەو بوومەلەرزە گەورەیەی کە ڕۆژی دووشەممە لە تورکیا و سوریا روویاندا، خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوانیان سەبارەت بە نیشانە سەیرەکاندا، کە پێش کارەساتەکە هەستیان پێ کردووە.
جێی باسە، هەندێک باسیان لە سەرئێشە و کورتبوونی هەناسەیان کردووە.