مەترسی لێشاوێکی دیکەی کۆچبەران هەیە

هەشت وڵاتی یەکێتی ئەوروپا داوای چاکسازی لە سیاسەتی مافی پەنابەری و بەهێزکردنی پاراستنی سنوور دەکەن، هاوکات داواش دەکەن، کە بەر بە لێشاوێکی گەورە تری کۆچبەران بگرن.

نەمسا، دانمارک، ئیستۆنیا، یۆنان، لاتڤیا، لیتوانیا، ماڵتا و سلۆڤاکیا، دەڵێن، کە سیستمی پەنابەری ئێستا شکستی هێناوە و کاتی ئەوەیە سیاسەتێکی نوێ بگرنەبەر.

لەبەرامبەر زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، وڵاتانی واژۆکار، داوای بەهێزکردنی پاراستنی سنوورە دەرەکییەکان دەکەن، بەتایبەتی وڵاتی نەمساش چەند هەفتەیەکە داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکا، کە پشتگیری دروستکردنی پەرژینێک بکەن.

جێی باسە، ئەو هەشت وڵاتە، دەیانەوێت بە خێرایی ژمارەی دیپۆرتکردنەوەکان زیاد بکەن و، لەگەڵ وڵاتەکانیان پەیوەندیەکانیان پتەو بکەن بۆ ساردکردنەوەی ئەو کەسانەی، کە دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا.

ڕەنگە بە دڵت بن