ماڵپەڕی ڕەوەند ناوی ئەو کوردە قاچاخچییانە ئاشکرا دەکات کە سزادراون

چەند کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 44 ساڵدایە و، کاری قاچاخییان کردووە و هەوڵیانداوە کۆچبەران رازی بکەن تا لە دەریا بیانپەڕێننەوە، سزادران، کوردی باشووریشیان تێدایە.

دادگایەکی فەرەنسا، شەش کەسی تەمەن نێوان 18 بۆ 44 ساڵ، بە زیندانی سزادا، دوای ئەوەی تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەرانیان لەکەناڵەکە بەسەردا ساغ بوویەوە، سزاکەشیان زیندانی نێوان دوو ساڵ و پێنج ساڵ لە خۆگرتبوو.

عەبدۆ ئادەم شێخەری تەمەن 26 ساڵ سودانی و، زانا محەمەد ڕەزا تەمەن 44 ساڵ کوردی و عێراقی و، پێشەوا حەسەن تەمەن 18 ساڵ کوردی عێراقی، سزای دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و چوونە ناو خاکی فەرەنساشیان لێ قەدەغەکرا، هەمان سزاش بەسەر حەفید بێڵگوول تەمەن 41 ساڵی فەرەنسیدا سەپێنرا و، بەڵام لە هەرێمەکانی بولۆن سور-مێر و کالایس و دونکەرکی لێ قەدەغەکرا.

نەڤیدوڵڵا سەفی تەمەن 26 ساڵ کە ئەفغانییە، سزای سێ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە لەخاکی فەرەنسا بەسەردا سەپێنراوە و، ئالان محەمەد عەلی تەمەن 33 ساڵ کوردی عێراقی دوای تەواوکردنی سزای پێنج ساڵەکەی دەردەکرێت و دەبێت بڕی 15 هەزار یۆرۆش غەرامە بدات.

جێی باسە، ئەم قاچاخچییانە تۆڕێک بوون، کە پێکەوە کاریان کردووە و، خاوەن مەخزەنێک بوون، کە تێیدا بەلەم و چووپ و هێلەکی پاراستنیان تێیدا هەڵگرتووە و بۆ پەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ بەریتانیا بەکاریان هێناوە و دەستیان بەسەردا گیراون.

ڕەنگە بە دڵت بن