زارا محەمەدی چالاکوان و مامۆستای فێرکاری زمانی کوردی و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نۆژین، دوای ساڵێک زیندانی کردنی لەلایەن ڕژێمی تاران، ئازادکرا.
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 19.02.2022، زارا محەمەدی چالاکوان و مامۆستای فێرکاری زمانی کوردی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕۆشبیری نۆژین، پاش ساڵێک زیندانیکردن ئازادکرا.
وەک لە کورتە ڤیدۆییەکدا کە خۆی ئاماژەی پێکردووە، هیچ داوایەکی لە بارەوە نەخۆی و نەخانەوادەکەی و پارێزەرەکەی پێشکەشیان نەکردووە، هەروەها هیچ بەڵێنامەیەکی لێبوردەییشی پڕنەکردۆتەوە، بەڵام دەستەڵاتدارانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئازادیان کردووە.
جێی ئاماژەیە، زارا محەمەدی لەدایکبووی ساڵی 1990ی دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، چالاکوانی فەرهەنگی زمانی کوردییە، ئەمساڵ لەلایەن تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی، لەنێو سەد کاریگەرترین ژنانی جیهان دەستنیشانکرا، پار ساڵ زارا محەمەدی، بەهۆی ئەوەی منداڵانی کوردی فێری زمانی دایک دەکرد، لەلایەن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانووی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، پێنچ ساڵ زیندانی لە گرتووخانەی ژنانی شاری سنە بەسەردا سەپێنرابوو.
س،ح