سوید و دانیمارک پێدانی مافی پەنابەرییان بە ژنان و کچانی ئەفغانی ڕاگەیاند،ئەوەش بەهۆی جێبەجێکردنی چەندین یاسا و رێسای دژ بە ژنان لەلایەن تالیبانەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی خەما پرێسی ئەفغانی، گرووپەکانی مافی مرۆڤ، ستایشی ئەو هەنگاوەیان کرد کە لەلایەن هەردوو وڵاتی سوید و دانیمارکەوە نراوە بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی بە ژنان و کچانی ئەفغانی.
هیومان ڕایتس وۆچ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بڕیارەکەی دەستەڵاتدارانی کۆچبەرانی دانیمارکی و سویدی دەربڕی بۆ پێدانی مافی پەنابەری بە ژنان و کچانی ئەفغانستان.