ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ رێکخراوە کوردییەکان ئەنجام دەدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام کۆبوونەوە و، بەرپرسانی لیژنەی ناوەندەکەیان دیاری کرد و، هەندێ لە کاروچالاکییەکانیشیان بۆ ساڵی داهاتوو تاوتوێکرد، هاوکات لە بەرنامەیاندایە کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ سەرجەم رێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی بەریتانیا ئەنجام بدەن.

رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی کۆبوونەوە، کە تێیدا بەرپرسانی بەشەکان دیاریکران و، چەند کاروچالاکییەکیش بۆ ساڵی نوێ تاوتوێکران، هاوکات جەخت لەسەر ئامادەكاری بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ قوربانیانی کارەساتە سرووشتییەکەی باکوور و رۆژئاوا کرایەوە، بۆ ئەوەش كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێكخراوە كوردییەكانی ناوەڕاستی بەریتانیا ئەنجام بدرێت، بریاردرا لە رێکەوتی ١١/١/٢٠٢٣وە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەك بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە دەست پێبکرێت، تا ١٥/٢/٢٠٢٣ لەو ناونیشانەی خوارەوە، کە وەستا رێبوار کەسایەتی شاری بێرمینگهام بەبێ بەرامبەر شوێنەکەی بۆ ئامادەکردووە.

Regay Goiza , 1st floor, Unit 2 Rolfe street, Smethwick, Birmingham B66 2BE

هەنگاونانی کارا بۆ كردنەوەی ئەو قوتابخانەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوتر بڕیاری لەسەر درابوو بە هەمەهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد و رێکخراوی كانگا لە بەریتانیا، لەگەڵ چەند بابەت و پرسێکی دی، کە تایبەت بوون بە رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە و بەرەوپێشخستنی کارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

هەر لەو کۆبوونەوەدا بریاردرا كووبوونەوەیەک لە بێرمینگهام ئەنجام بدرێت و، بانگهێشتی فەرمی رێکخراوەکان بکرێت بۆ یەکخستنی گوتاری کورد و کوردستانیان و کاری پێکەوەیی، ئەوەش لەپێناو سەرخستنی فەرهەنگ و کەلتورو زمان و ئەدەبی کوردی و، دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ یەکخستنی رەوەندی کوردستانی.

هەروەها وەک رێزلێنان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، بڕیاردرا هیچ ئاهەنگێک لە جەژنی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت، تەنیا بە وتار و کردنەوەی ئاگر ئەو جەژنە پیرۆزە بەرز رابگیردرێت.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکانی ناوەند دیاری کران و ئەندامان بەگوێرەی توانا و لێهاتووییان بەرپرسیارێتی لیژنەکانین پێسپێردرا، کە بەم شێوەی لای خوارەوەبوو.

بەرپرسی ناوەند فەرەیدون رەزا

سکرتێری ناوەند رزگار حەمەد رەسوڵ

بەرپرسی ئافرەتان خاتوو نزار بەرزنجی

بەرپرسی راگەیاندن مامۆستا ئارام سەعید

بەرپرسی پەیوەندییەکان شەماڵ عەلی

بەرپرسی دارایی موحسین حەمە عەبدوڵا

بەرپرسی گەنجان و لاوان نزار هەورامی

ئەندامی دارایی محەمەد مامەند صاڵح

ڕەنگە بە دڵت بن