وڵاتێک بەشوێن ئەم پەنابەرەدا دەگەڕێت

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، پەنابەرێکی زیندانی هەڵاتووە و، داوا لە هەمووان دەکات، کە یارمەتی دۆزینەوەی بدەن.

میلاد سافی لە ناو بارهەڵگرێکی خزمەتگوزاری زینداندا بووە لە نزیک نەخۆشخانەیەکی نۆرشۆپینگ، دوو چەکداری دەمامکدار هێرش دەکەنە سەر بارهەڵگرەکە و ئازادیان کردووە.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت نووسیویەتی، لێکۆڵەر، جین ستاف، داوای یارمەتی ڕای گشتی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو پەنابەرە هەڵاتووە.

ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی سوور کە پیاوی دەمامکداری تێدابووە، ئەویان رزگارکردووە و هەڵاتوون، پۆلیس دەڵێ، “ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلەتان بینی دەڕوات، یا لە شوێنێک پارک کراوە، ئاگادارمان بکەنەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن