لە وەڵامی سووتاندنی قورئان، هێرشی سایبەر لە دژی دامەزراوە سویدییەکان بەردەوامە و، لەم دواییانەدا هێرشکرایە سەر زانکۆی یۆتۆبۆری و کاریگەری لەسەر هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی هەبووە.
زانکۆکە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی: “کار دەکەن بۆ خۆلادان لە هێرشەکە”، گرووپێکی هاککەری نەناسراوی سودان، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەرپرسیارێتی چەندین هێرش و پەلاماری بەئامانجگرتنی نەخۆشخانە و قەزاکانی گرتە ئەستۆ، ڕایگەیاند، کە لەپشت دوایین هێرشەوەیە بۆ سەر زانکۆی یۆتۆبۆری، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ سووتاندنی قورئان.