بەکارهێنەرانی بەرنامەی “واتساپ” لە کاتی پەیوەندی کردن لەگەڵ یەکدیدا ڕووبەڕووی چەندین سنوور دەبنەوە، وەک قەبارەی ڤیدیۆکان و ژمارەی ئەو وێنانەی کە دەتوانرێن بنێردرێن.
WaBetaInfo، سایتێکی تەکنەلۆژییە کە لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی واتساپ دەکات، دەڵێ، لە ئێستادا دەتواندرێت سنووری 30 وێنە لە گفتوگۆی کەسی و گرووپەکاندا بنێردرێت، بەم زووانە بەسەر دەچێت و، دوای ئەوەی کاربەرنامەکە نوێ دەکرێتەوە، ئەوا بەکارهێنەران دەتوانن تا 100 وێنە لە یەک نامەدا بنێرن.
بە گوێرەی سایتی تەکنەلۆژیا، ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەران ئاسانکاری دەکات، تا بتوانن ئەلبومی وێنەکانیان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان بگۆڕنەوە.