کوردستانییان لە چەندین وڵات خۆپیشاندانیان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئەنجامدا

کوردستانیان دژی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران، لە دەیان وڵاتی جیهان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای ڕووخانی ئەو ڕژێمەیان کرد.

پاش بانگەوازێکی جیهانی بەمەبەستی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری ئیسلامی، کوردانی ڕۆژهەڵات و گەلانی دیکەی ئێران لە وڵاتانی ئوسترالیا، نیوزیلەند، سوید، فەرەنسا، ئیتالیا، تورکیا، ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارک، بەریتانیا، نەرویج، ئیسپانیا و بولگاریا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، داوای ڕووخانی ئەو رژێمەیان کرد.

وڵاتی فەرەنسا یەکێ لە سەرەکیترین ناوەندەکانی خۆپیشاندان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. کوردستانییان و ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپایی لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، کە ڕاپەڕینی چەند مانگی ڕابردووی گەلانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەری هەڵداوە دژی دەستەڵات، تەنیا دەسپێکێک بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئێران و، تا ڕووخانی ئەو دەستەڵاتە دیکتاتۆرە، گەلانی ئێران کۆڵ نادەن.

ڕەنگە بە دڵت بن