زۆرترین گەنج و لاوی ئەم شارەی کوردستان کۆچ دەکەن

پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر ئاستی ئێراندا لە پلەی یەکەمی ئامارەکانی کۆچی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات دێت.

بەگوێرەی لێدوانی عەلی ڕەزایی پارێزگاری کرماشان، ئەو پارێزگایە لە پلەی یەکەمی ئامارەکانی کۆچی لاوانە بۆ دەرەوەی وڵات و، ئەوەش بەهۆی بێکاری وەک سەرەکیترین کێشەی پارێزگای کرماشانی وێنا کردووە و، وتوویەتی: “ئەو پارێزگایە زۆرترین ئاماری کۆچی لاوانی بۆ دەرەوەی وڵات لە ئێراندا هەیە”.

پارێزگاری کرماشان هەروەها وتوویەتی: “پرۆژەی ڕێگەی ئاسنینی پارێزگا پشتگوێ خراوە و، ناوچەی سنووریی قەسری شیرین و گەڵاڵە نیوەکارە، گەشتیارییەکان لە داخوازی سەرەکی هاووڵاتییان دێتە ئەژمار و پێویستە هەوڵی وەگەڕخرانەوەیان بۆ بدرێت”.

شاری کرماشان کە ناوەندی ئەو پارێزگایەیە، بە گەورەشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێ لە گەورەشارانی ئێران هەژمار دەکرێت، کە وێڕای سەرجەم شارەکانی پارێزگای کرماشان لە بواری پێوەری بێدەرەتانییەوە پەلی دووەمی لە ئێراندا هەیە و، نۆ پلە لە نێونجیی ئێران لە سەرووترە.

ڕەنگە بە دڵت بن