زۆربەی پەنابەران کە داوای مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا کردووە رۆشتوونەتە وڵاتانی دیکە

هەڵسەنگاندنێک لەلایەن ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و پەنابەران ئاشکرای کردووە، کە زۆربەی ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە، رۆشتوونەتە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.

دەستەڵاتی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران (FAMF) بە هەفتەنامەی ڤێڵت ئام سۆنتاغی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، نزیکەی 35 هەزار پەنابەر کە ساڵی ڕابردوو داوای پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە، رۆیشتوونەتە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ئەوەش لە رێیی پەنجەمۆریانەوە ئاشکرابوون.

ڕەنگە بە دڵت بن