بەهۆی تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قەڵاواری” سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو، گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣) موحسین حوسێنی، تەمەن ٣٤ ساڵ، بەهۆی تەقینەوە نارنجۆکێک گیانی لەدەستدا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موحسین حوسێنی ئەو نارنجۆکەی لە یەکێ لە ناوچە خاوێن نەکراوەکانی کاتی شەڕی ئێران و عێراق دۆزیوەتەوە و، بۆ ماڵەوەی بردووەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن