بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کۆڕبەندە ئابوورییەی بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە ئەڵمانیا بکرێت و، چەند پرسێکی دیکە، پێشوازی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی-ئەڵمان و چالاکوانێکی بواری ئافرەتان لە فینلاند کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ١٣-٢-٢٠٢٤، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسۆنی رەوەند کوردستانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ژیان و ئارمانج نێروەیی لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی-ئەڵمان و، خاتوو عایشە سەید قادر چالاکوانی بواری کۆمەڵگای مەدەنی و، بەرپرسی ئافرەتانی هێلسنکی لە فینلاندا کرد.
جێی باسە، گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر بەرنامە و کاری ئایندە و ئەو کۆڕبەندە ئابوورییەی، کە بڕیارە لەمانگی داهاتوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت کرا، لەهەمانکاتدا باس لە کار و هەماهەنگی کۆنفدراسیۆن و
ناوەندی رەوەندی کوردستانی و زیاتر خزمەتکردنی رەوەندی کوردی و کاروباری ئافرەتانی تاراوگەی وڵاتی فینلاندیش کرا.