کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات

ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی بیست و شەشی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 12.02.2023لەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا و بەبانگهێشتێکی فەرمی ،بابەشێخ ناسری ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی 26ڕێبەندان ،ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) ی کرد

لەو ڕێوڕەسمەدا کە نوێنەری لایەنەکان و کوردستانیان ئامادەبوون ،نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەشکرد ،پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد .و هیوای خواست کە پێکەوەکارکردنی نێو ڕەوەندی کوردستانیان سەرکەوت و بەهێزتربێت .

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن