حکومەت بڕیاریداوە ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی کۆچبەران میکایل ڕیبنیڤیچ درێژ نەکاتەوە، بۆیە لەکۆتایی مانگی ئایاردا پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت، لەکاتێکدا ئەو دژی لێسەندنەوەی مافی مانەوەی هەمیشەیی بوو لە پەنابەران.
ڕیبنڤیگ بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە خزمەتگوزاری کۆچ و پەنابەری کاری کردووە، وە بۆ حەوت ساڵی ڕابردوو وەک بەڕێوبەری گشتی کاری کردووە.
هەر سێ لایەنە حکومییەکە، کە لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید ڕێککەوتوون بۆ توندکردنی سیاسەتی کۆچبەران لە ڕێککەوتننامەی “تیدۆ”دا، مشتومڕی بەربڵاوی لەو وڵاتەدا لێکەوتەوە و ڕیبنڤیگ دژی لێسەندنەوەی مافی پەنابەری هەمیشەیی و گۆڕینیان بوو بۆ کاتی.