بە وێنە: کەشتییەکی نقومبووی نێو دەریای بالتیک

جۆناس دام و کارل دۆگلاس دەچنە ناو ئاوە ساردەکانی دەوروبەری سکاندیناڤیا، هەردووکیان بە دوای کەشتییە ونبووەکانی نێو زەریادا دەگەڕێن، کە بە کەشتی تارمایی ناوی دەبەن.

دام و دۆگلاس مێژوویان هەیە، دوو هاوڕێکە نزیکەی 25 ساڵی ژیانیان تەرخان کردووە بۆ گەڕان بەدوای بەلەم و کەشتییە تێکشکاوەکان.

لە کاتی مەلەکردندا، دام وێنەی ترسێنەر دەگرێت، کە تێکەڵەیەک لە پارچە کەلوپەلی نەشیاو لە کەشتییەکان و پەیکەری دیواری ناوەوە و دیمەنەکانی تر نیشان دەدات.

دەسنیشانێک لە وێنەکانی دام و بیرکردنەوەی دۆگلاس کە لە کتێبێکدا نووسراوە بە ناوی کەشتی تارمایی.

ڕەنگە بە دڵت بن