ئەم وڵاتە چیتر رێ بە لێشاوی کۆچبەران نادات

بومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا، ترسی لە لێشاوبوونی زیاتری پەنابەرانی سوری بۆ ناو تورکیا لێکەوتۆتەوە و، وەزیری دەرەوەی تورکیاش وەڵامی ئەو نیگەرانیانە دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ڕایگەیاند، کە تورکیا ڕێگە نادات بە لێشاوی نوێی پەنابەرانی سوری پاش بوومەلەرزە وێرانکارییەکەی هەفتەی ڕابردوو.

وتیشی: “هەموو ئەو مەرزە سنوورییانە بۆ یارمەتی مرۆیین و ئەمەش بەو مانایە نییە، کە سورییەکان لە ڕێگەی ئەو مەرزانەوە بێنە تورکیا، ئێمە یارمەتی مرۆیی بۆ سوریا ئاسان دەکەین، بەڵام ڕێگە بە لێشاوی نوێی پەنابەرانی سوریا نادەین بێنە وڵاتەکەمانەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن