بەرپرسێکی پێشووی نووسینگەی کۆچبەران ئامۆژگاری وەرگرتنی مافی پەنابەری دەداتە کۆچبەران

جێگری پێشووی نووسینگەی پاراستنی پەنابەران و بێدەوڵەتان لە فەرەنسا، سیلین ئاهۆ-نین، بە ئامادەکردنی ڕێنمایی دیجیتاڵی تایبەت کە بە ئۆنلاین بڵاویکردەوە، بڕیاری تەرخانکردنی ئەزموونی سێ ساڵەی خۆی لەو شوێنەدا بۆ خزمەتی پەنابەران دەرکرد.

سیلین ئاهۆ-نین لەساڵی 2009 و 2011 لە ئۆفیسی فەرەنسا بۆ پاراستنی پەنابەران و کەسانی بێ دەوڵەت (ATBRA) کاری کردووە، لەو ماوەیەدا ئەو بەرپرسە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەران و هەروەها پێدانی بیروڕای یەکلاکەرەوە لەسەر دۆسیەکانیان.

لەبەرئەوە، دوای بەجێهێشتنی کار، بڕیاریداوە ڕێنیشاندەری سەرهێڵی ئازاد بۆ پەنابەران دروست بکات، ئەوەش بە ناوی “چۆن ببیت بە پەنابەرێکی تەواو”، کە تێیدا ئەزموونی پێشووی خۆی هاوبەش کردووە و ئامۆژگارییەکی بەسوودی پێشکەش بە پەنابەران دەکات.

ئەو جێگرە ڕوونیکردەوە کە یەکێ لە ئامانجەکانی ڕێبەرەکە، یارمەتیدانی پەنابەرە بەتواناکانە، کە ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتنی پەیوەست بە داواکاری پەنابەری، هەروەک پێشبینی کرد ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازان مافی پەنابەرییان بەدەست نەهێنابێت، چونکە ئەوان باش ئامادە نەبوون بۆ چاوپێکەوتنەکە و نەیانزانیوە کەیسەکانیان چۆن پێشکەش بکەن.

ئەو تێبینی کرد کە پەنابەران زۆرجار لەو بنەمایە بەردەوام دەبن، کە وتنی ڕاستییەکان پاداشتیان دەداتەوە، بەبێ ئەوەی بزانن کە لێدوانەکانیان لەوانەیە نەکەوێتە پێوەری پەیماننامەی جنێفەوە، “ئێمە ئەو دەستەواژەیە دەبیستین کە لە چوارچێوەی ژیانتدا گوزارشت لە خۆت دەکەیت، بەڵام ئەوان نازانن کە چوارچێوەی ژیانی ئەوان دەبێت لەگەڵ ستانداردی دیاریکراودا ڕێک بخەن”.

ئەو پەنابەرانەی کە شایستەی وەرگرتنی مافی مانەوەن، هەندێ جار وەریناگرن

ئەو دەڵێ، بڕیاری کۆتایی پشت دەبەستێت بە ئەفسەری پاراستن کە چاوپێکەوتنەکە ئەنجام دەدات، هەروەها پشت بە دۆخی ئێوە دەبەستێت لە ماوەی ڕۆژی چاوپێکەوتنەکەدا، ئەو گەواهیدا بۆ کەیسی پەنابەرێکی بەنگلادشی، کە نیگەرانی چاوپێکەوتنەکە بوو و وا دەردەکەوت حەبیان پێدابوو بۆ هێورکردنەوەی. ئەو نەیتوانی بە ڕوونی قسە بکات، هەستم کرد پێویستم بە دواخستنی ژوانەکە هەیە و پەیوەندی پێوە دەکەمەوە، کە دەگمەنە.

ئەو چیرۆکی خۆی بە بێ ترس لە چاوپێکەوتنی دووەمدا گێڕایەوە و پێگەی پەنابەری پێبەخشرا، من دووبارە بیر لەوە دەکەمەوە، ئەو مافی پەنابەری پێ نەدەدرا ئەگەر چاوپێکەوتنی دووەم نەبووایە.

دانپێدانان بە کەسێک کە نازانین ئاسان نییە و هەندێک جار پرسیاری کەسی دەکەین. من جارێک پەناخوازێکی هاوڕەگەزبازم لە مەنگۆلیاوە بینی. لەبەرئەوەی پرسیاری بابەتیمان نییە بۆ ئەوەی بزانین ئایا کەسێک بەڕاستی هاوڕەگەزبازە، من ڕووم لە پرسیاری شەخسی کرد و لێم پرسی، کە چۆن هاوڕەگەزبازییەکەی دۆزیوەتەوە؟ ئەو لە کاتی منداڵیدا لە کۆمپانیای مامی ئەوکارەی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن