ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاندووە، کە ڕێبەری نوێی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، لە ولاتی ئێران داڵدە دراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە شەش مانگ لە کوژرانی “ئەیمەن ئەلزەهاوی”، ڕێبەری پێشووی گرووپی تیررۆیستی ئەلقاعیدە لەلایەن هیزەکانی ئەمەریکا و لە وڵاتی ئەفغانستان تێپەڕیووە، بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێبەری نوێی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە ناوی “سەیف ئەلعەدل”، لە وڵاتی ئێران و لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستپەروەری ئێرانەوە داڵدە دراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە بەپێی زانیاری وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەگەین بەو ئاکامەی کە پاش کوژرانی “ئەیمەن ئەلزەهاوی”، ڕێبەری پێشووی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، ڕێبەری هەنووکەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناوی “سەیف یەلعەدلـ”ـە و، ئەویش لە وڵاتی ئێران داڵدە دراوە.