بەگوێرەی ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 73 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بێسەروشوێن بوون و، تەرمی 11 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، هەواڵی لەدەستدانی 73 کۆچبەری بەهۆی نقومبوونی کەشتیەک ڕاگەیاند و، ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی 11 کەسیان دۆزیونەتەوە، هاوکات توانیویشیانە 7 کۆچبەر رزگار بکەن.
بەلەمەکە لەگەڵ 80 کۆچبەر لە گوندی قەسر ئەلخائیر لە دووری 80 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەرەو کەنارەکانی ئەوروپا رۆیشتووە، بەڵام نەیتوانیوە گەشتەکەی تەواو بکات و لە ناوەڕاستی دەریای لیبیا نوقم بووە و، تەنیا حەوت کۆچبەر رزگاریان بووە.