زیاتر لە 32 ساڵە بەتەنیا لە دارستاندا دەژیت

زیاتر لە سێ دەیەیە، فریدمۆنت سونمانی ئەڵمانی، بە تەنیا لە دارستاندا ژیاوە و، دوور بووە لە کێشە و قەیرانەکان.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، سونمان ماوەی 32 ساڵە لە دارستانی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا و لە نزیک سنووری لۆکسمبۆرگ دەژیت، ئەو پیاوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو لە تا کۆتایی ژیانی لەو شوێنە دەبێت.

ئەو گوتی پیاوەکە خۆی لە دارستانێکی دوور دەژیت و، کەڵک لەو کەلوپەلانە وەردەگرێت، کە دروستی کردوون، بێگومان کارەبای نییە و، لە کانییەکی نزیکەوە ئاوی خواردنەوە پەیدا دەکات و، ئاوی بارانیش بۆ چێشتلێنان و شوشتن بەکار دەهێنێت.

لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، سونیمان ڕووەکی دەگمەنی چاندووە، کە چەندین جۆرن و تۆوەکانیان دەفرۆشێتەوە.

هەندێکجار لە دووری مەکسیک و تایوان لەلایەن هاوڕێ و کەسانی ترەوە سەردانیان کردووە و لە کێڵگەکەی لەگەڵی ماونەتەوە، کە بەردەوام پەرەی پێ دەدات.

ئەو پیاوە بە تەواوی لەگەڵ بارودۆخی ئێستایدا راهاتووە و، گرینگی بەوە نادا کە چی لە ئەڵمانیا و چ لە جیهاندا ڕوو دەدات، ئەو پێیوایە دڵخۆشە بە ژیانی خۆی و چێژی لێوەردەگرێ و پەیوەندی کۆمەڵایەتیشی هەیە، ئەو دەڵێت کە لە ژیانی راستەقینە هەڵنەهاتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن