سێیەکی دانیشتوانی جیهان دەیانەوێت کۆچ بۆ وڵاتانی دیکە بکەن

ڕاپرسییەکی نێودەوڵەتی Gallup International، بۆی دەرکەوت کە لەسەدا 36ی خەڵک لە جیهاندا، ئارەزوو دەکەن لە وڵاتێکی دیکە بژین، سەرۆکی پەیمانگاکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دی دەبلیووی ئەڵمانی، خوێندنەوەیەک بۆ ئەنجامەکان دەکات.

ڕاپرسیەکی نێودەوڵەتی ئەم دواییە Gallup International کە ڕووپێوییان لەسەر سیێەکی خەڵکی جیهان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە و دەیانەوێت کۆچ بکەن، ڕاپرسییەکە 57 وڵاتی گرتەوە و پرسیاری سەرەکیشی بریتی بووە لە پێوانەکردنی خواستی گشتی بۆ گۆڕینی وڵاتی نیشتەجێبوون بەمەرجێک مامەڵەی یاسایی ڕێگر نەبێت لەبەردەم کۆچکردندا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دی دەبلیو ئاماژەی بەوەدا کە خەڵک بە چەندین هۆکاری جیاواز کۆچ دەکەن و لە زۆر حاڵەتدا کۆچکردن ئاسایی و ئەرێنییە.

بە بەراورد بە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو، کۆچکردن زیادی کردووە لەنێو خەڵکی جیهاندا، بەپێی شتۆشێڤ جێگای سەرسوڕمان نییە، چونکە نەوەی گەنج، لەوانەی ئەوروپاش، زیاتر توانای کۆچکردنیان هەیە و دەیانەوێت کۆچ بکەن، وتیشی: “دانیشتوانی هەژار لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان، هاوکات لە جیهانی گەشەسەندوودا پەرۆشی کۆچکردنن بۆ شوێنێکی باشتر، وە پێیانوایە کە توانای پێویستیا بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانیان لە بازاڕی کاری بچووک لە وڵاتەکانی خۆیاندا نادۆزنەوە.

هەژاری و جەنگ

شتۆشێڤ ڕوونیکردەوە کە لەکاتی جەنگ و قەیرانی ئابووری جیهانیدا کۆچکردن سەرنجڕاکێشتر دەبێت و، گەنج و هەژارەکانیش زیاتر کۆچ دەکەن، ژمارەکانی ڕاپرسییەکە ئەوە نیشان دەدەن، کە وەڵامدەرەوەکانی وڵاتانی کەمداهات، زیاتر ئەگەری کۆچکردنیان هەیە و ئاستی داهات ڕۆڵێکی گرینگی لە بڕیاری کۆچکردندا هەیە.

یەکێ لە شتە سەرسوڕهێنەرەکان کە بە ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە دەستنیشان کراوە، ئەوەیە، کە خەڵکی زیاتر دەیانەوێت لە وڵاتانی ئەوروپاوە کۆچ بکەن، وەک لە وڵاتانی نا یەکێتی ئەوروپا.

شتۆشێڤ دەربارەی ئەم ڕاستییە دەڵێ، کۆچکردن لەناو یەکێتی ئەوروپا “داینامیک”ە، زۆر کەس لە یەکێتی ئەوروپا کۆچ دەکەن، چونکە دەتوانن لەم حاڵەتەدا، کۆچکردن زیاتر لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپاوە بۆ وڵاتێکی ترە، ئەمەش یەکێکە لەو مافانەی کە لەلایەن هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپاوە چێژی لێوەردەگرت.

ڕەنگە بە دڵت بن