هەڵوێستی نوێی سوید لەسەر سووتاندنی قورئان

ئەمڕۆ پۆلیسی ستۆکهۆڵم ڕەتیکردەوە مۆڵەت بدات، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆپیەکی قورئان لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق بسووتێندرێت.

لە بڕیارەکەی پۆلیسدا هاتووە: “بەگشتی دەزگای ئاسایش (سابۆ) هەڵیدەسەنگێنێت، کە سووتاندنی قورئان مەترسی هێرشەکانی دژ بە سوید و بەرژەوەندی سویدی زیاتر کردووە”.

بڕیارەکە ئاماژەی بەو مەترسییە کردووە کە سووتاندنی قورئان دەتوانێت ببێتە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکانی دژ بە وڵات، وەک لە لایەن ئێس ڤی تی ەوە بڵاوکراوەتەوە.

جێی باسە، سووتاندنی کۆپیەکی قورئان لەلایەن ڕاسموس پالودانی ڕاستڕەو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، شەپۆلێکی کاردانەوەی تووڕەیی لە سەرتاسەری جیهاندا لێکەوتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن