چەندین پیلانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی بەرهەڵستکارانی پووچەڵکراونەتەوە

پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا دەڵێ، کە ١٥ پیلانی تێکدەرانە و تیرۆر و ڕفاندنی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیان لەو وڵاتە ئاشکرا و پووچەڵکردووەتەوە.

مێت جۆکس، بەرپرسی پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا، رایگەیاند، ڕژێمی ئیسلامی ئێران، نزیکەی ١٥ جار هەوڵی ڕفاندن و تیرۆر و کردەوەی تێکدەرانەی لە بەریتانیا داوە، بەڵام لەلایەن هێزی دژەتیرۆرەوە، هەموو هەوڵە تیرۆریستییەکان پووچەڵ کراوەنەتەوە.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی وت: دەزانین کە بەرژەوەندی هەندێ لە ڕێکخراوەکانی دەوڵەتی و میلیشیاکانی سەر بە تاران لەوەدایە، کە کردەوەی تیرۆریستی و تێکدەرانە بۆ ڕژێمی ئیسلامیی ئێران ئەنجام بدەن و، کەسانی دژبەری ئەو ڕژێمە، کە لە وڵاتانی ئەوروپا پەنابەری سیاسین، بیانڕفێنن، یا تیرۆریان بکەن.

بە وتەی بەرپرسی پۆلیسی دژەتیرۆری وڵاتی بەریتانیا، نزیکەی ٨٠٠ دۆسیەی پەیوەندیدار بە کردەوەی تیرۆریستی ڕژێمی ئێران، لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ڕەنگە بە دڵت بن