خێزانێکی پەنابەر کە 35 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین و کچەکەیان ئەمساڵ دەچێتە قوتابخانە، دوای ئەوەی لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی شکست دێنن، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان درا.
فام فی سۆنی ڤێتنامی کە زۆربەی تەمەنی لە ئەڵمانیا بەسەربردووە، لەگەڵ خێزانەکەی و ژنەکەی و کچە شەش ساڵانەکەی، کە لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، دیپۆرتکردنەوەی بۆ وڵاتی خۆی نزیک بۆتەوە.
لە ویلایەتی ساکسۆنی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی هەینی داواکردنی بنەماڵەی وام بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا لەلایەن لیژنەکەوە ڕەتکرایەوە و، ڕۆژنامەی فۆلکس واگنی ئەڵمانی سەبارەت بەو بابەتە بڵاویکردەوە، کە ئێستا ئەوان ترسی ئەوەیان هەیە دەستەڵاتداران بە خێرایی دیپۆرتیان بکەنەوە.
فام لەساڵی 1987ەوە بۆ کارکردن رۆیشتۆتە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی پێشوو و، بە پێچەوانەی هەزاران کرێکاری دیکە کە دوای کەوتنی دیواری بەرلین گەڕاونەتەوە ڤێتنام، بەڵام ئەو ساکسۆنی هەڵبژارد و تێیدا ژیا و دواتریش خێزانێکی پێکهێنا.
دەیڤ شمیدتیک، وتەبێژی ئەنجومەنی پەنابەرانی ساکسۆنی ڕایگەیاند کە “دیپۆرتکردنەوەکە نەک تەنیا ژیانی خێزانی دەشێوێنێت، بەڵکو ئەو کچەی کە لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و گەورە بووە، توشی شۆک دەبێت”.