توێژینەوەیەک لەسەر پەری دەریاکەی ژاپۆن

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو پەرییە میمیاکراوەی کە لەلایەن هەندێ لە ژاپۆنییەکانەوە پەرستراوە، هیچ شتێک نییە جگە لە ساختەکراوێک کە لە جل و بەرگ و کاغەز و هەندێ شتی دیکە پێکهاتووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، دوێنێ ئێوارە لە ماڵپەڕەکەی بڵاویکردەوە، ئەو پەرییە دەریایە مۆمیاکراوەی ژاپۆن دروستکراوە و راستی نییە.

پێشوتر بیر لەوەدەکرایەوە کە لە ئۆقیانووسی هێمندا دۆزراوەتەوە، بە تایبەتی لە کەناری دوورگەی یابانی شیکاغۆ لە نێوان ساڵانی 1736 و 1741.

ئەو مۆمیایە لە پەرستگایەکی شاری ئاساکوچی لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن داندرابوو.

ئەفسانەکە ئەوەیە، کە ئەم دایکە توانای بەخشینی نەمریی هەیە و، لەکاتی نەخۆشی کۆرۆنادا بۆ دوورخستنەوە لە هەڕەشەی ڤایرۆسە کوشندەکە، پەیڕەوانی سەردانیان دەکرد.

بەڵام زاناکان گومانیان هەبوو لەوەی کە چی بوو، لە سەرەتادا باوەڕیان وابوو کلکی ماسی بێت و لە ژێر جەستەی یەکێ لە کەسە سەرەتاییەکان دانرابێت، بەڵام بە ئەشیعەی سی تی سکان گەیشتن بە ڕاستی.

نووسەرانی توێژینەوەکە وتیان کە سەریان سوڕمابوو لە ئەنجامی کۆتایی: بۆ نموونە زۆربەی لووتکەی مومیای دانراو لە جلوبەرگ و پەموو بووە.

ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی لەشی سەرەوە لەراستیدا لە قوماش و کاغەز و پەمۆ دروستکراوە، هەرچەندە پێستی ماسی پوفێر لەسەر قۆڵ و شان و مل و ڕوومەتی بەکار هاتوون.

جێگای سەرنجە کە ئەمە یەکەم شاژنی ساختە نییە، یەکێکی تر لە بەناوبانگەکان هەیە کە بە “فیجی میرماید” ناسراوە و، لە مانگی ئابی ساڵی 1842دا بە جیهانیان ناساند، کاتێک ئینگلیزێک بە ناوی جەی گریفین لە نیویۆرک ڕایگەیاند کە خاوەنی پەرییەکی ڕاستەقینە بووە کە گوایە لە نزیک دوورگەکانی فیجی گیراوە.

جێی باسە، وێڕای دەرخستنی ڕاستی ساختەی ئەو پەرییە دەریایە، بەڵام هەر قەرەباڵغی خەڵک نەوەستاوە بۆ بینینی و سەردانی کردنی.

ڕەنگە بە دڵت بن