سویسرا ڤیزا بەم کەسانە دەدا

لەڕۆژانی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت  کە حکومەتی سویسرا ئەولەویاتی داواکارییەکانی ڤیزا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بدات، کە دەکرێت بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن خزمە نزیکەکانیانەوە کە لەو وڵاتە نیشتەجێ و میوانداری بکرێن.

زۆرێک لە ئەندامانی پەرلەمانی سویسرا، جەختیان لەپێویستی کارکردنی خێرا کردەوە بۆ دابینکردنی ڤیزا و پەناگە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، هەروەها لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجومەنی خواروی پەرلەمانی فیدراڵ)، داوای لەبەرپرسانی کۆچبەران کرد، کە بەربەستی بیرۆکراسی لابەرن، لەوانە پێویستی پێشکەشکردنی پاسپۆرت.

هەرچۆنێک بێت دەستەڵاتدارانی سویسری دووپاتی دەکەنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی دانپێدانانی ئەو کەسانە لە وڵاتانی زیان لێکەوتوو کە پاسپۆرتیان نییە، یا بەڵگەنامەی ناسنامەی یاسایی تریان نییە، جێبەجێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی سویسرا ئیگنازیۆ کاسیس ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی قوربانیانی بوومەلەرزە بەبێ بەڵگەنامە، بەڵام جەختی لەوەکردەوە کە دەستەڵاتدارانی تورکیا تەنیا ڕێگە بەو هاوڵاتیانیانە دەدەن، کە ئەگەر پاسپۆرت، یا ناسنامەیەکی دروستیان هەیە.

جێی باسە، ئەمە بۆ ئەو قوربانیانیانەی بوومەلەرزەکەیە، کە خزمی نزیکیان لە سویسرا هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن