سەرۆککۆماری ئازەربایجان: ئێران تیرۆریستی بۆ ناردووین

ئیلهام عەلیۆف، سەرۆککۆمارى ئازەربایجان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی مونیخ بۆ پرسی ئاسایشی جیهان ڕاگەیاند؛ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە تاران، بە هەماهەنگى کۆمارى ئیسلامى ئیران بووە.

سەرۆککۆمارى ئازەربایجان باسى لەوەشکرد، کە پشتبەستن بە ڤیدیۆی کامێراکانى چاودێریی نێو باڵیۆزخانەکەمان، کە تێدا ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک تیرۆریستەکە لەنێو باڵیۆزخانەکەدا بووە، ئوتۆمبێلەکانى پۆلیسى کۆمارى ئیسلامى هاتوون و ڕۆیشتوون، دەرکەوتووە کە ڕێگەیان داوە بەم تیرۆریستە دوو جار بچێتە نێو باڵیۆزخانەکە و، ئەفسەرێکى ئاسایشى ئازەربایجان بکوژێت و دووانى دیکەیش بریندار بکات.

هەروەها ڕایگەیاندووە؛ ئەگەر زیرەکی و بوێری یەکێ لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەمان نەبوایە، کە بە دەستی خاڵی ڕووبەڕووی ئەو تیرۆریستە بووەتەوە، بێگومان ئەو تیرۆریستە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەناردەی باڵوێزخانەکەی ئێمەی کردووە، دەیان کەسی دیکە دەکوشت و، ئەم کردەوە تیرۆریستییە قوربانی زیاتری لێ دەکەتەوە.

ئیلهام عەلیۆف لە کۆتایی قسەکانیدا خوازیارى دادگایی ئەو کەسانەیە تیرۆریستەکەیان بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە تیرۆریستییە ناردووە نێو باڵیۆزخانەى ئازەربایجان لە شاری تاران.

ڕەنگە بە دڵت بن