بەرپرسی ناوەندی ڕەوەند كوردستانى-نەمسا، لە ڤیەننا بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی وتوێژی کولتور و ئایینەکانی لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 03.02.2923 لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەننا، نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشداری کۆنفرانسی کولتوری و ئایینییەکانی کرد.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دیپلۆماتکار و کەسایەتییەکان و، نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامدرا.
کۆنفرانسی ساڵانە بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر کولتوری ئایینەکانە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵگا بکات و، ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە پێناو خزمەتی زیاتری کولتور و ئایینەکان لە پێناو پێکەوەژیان.
جێی باسە، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، چەند دیدارێکی لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی لەوێ ئامادەبوون ئەنجامدا، ئەوەش لەپێناو گەیاندنی دەنگی کورد و کولتوری دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتری کورد، کە کوردستان بەدرێژایی مێژوو ئەو فەرهەنگی پێکەوەژیانەی پەسەندکردووە.