ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆلاندی دانیمارک، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک و ئەندامانی دیکەی ناوەندەکە، لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 19.02.2023، بەشێوەی ئۆنلاین و بە سەرپەرشتی سازان گورون بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆلاند بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا دوای بێدەنگی بۆ ماوەی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، باس لە باردۆخی ڕەوەندی کوردستانیان لەو وڵاتە کرا و، پێشنیار بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکان و، بەتایبەت یادی کیمیاباران و کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە 16ی ئازار خرانەڕوو، هەروەها لە بارەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و، پابەندیان بە ڕاگرتنی ئاهەنگەکان وەک هاوخەمی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخستنی مەشخەڵی نەورۆز و بەرزڕاگرتنی ئەو بۆنە نەتەوەییە جەختی لێکرایەوە.
جێی باسە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەندامان باسیان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کاروچالاکییەکانیان لە دانیمارک کرد و، هەروەها دووپاتیانکردەوە، کە هەمووان بەیەکەوە لە خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە یۆلاندی دانیمارک بەردەوام بن.
س،ح