کۆچبەرێک بە مردوویی گەیشتە بەریتانیا و لەوێ زیندوو بوویەوە

دەستەڵاتدارانی بەریتانیا کۆچبەرێکی هەرزەکاریان دەستگیرکرد، کە لە فەرەنساوە بە بەکارهێنانی فێڵی مردوو و لە نێو تابووتێکدا خۆی گەیاندبووە ئەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە دەستەڵاتداران کوڕە کۆچبەرێکی ئەلبانی تەمەن 17 ساڵەیان لە تابوتێکدا دەستگیرکردووە، کە لەنێو ئوتۆمبێلێکدابوو لەکاتی داخڵبوونی بەو وڵاتە.

کۆچبەرەکە لە دادگا قسەی کرد و وتی: “لە وێستگەی خزمەتگوزاری ڕێگای گشتی لە باکووری فەڕەنسا چوومە نێو تابوتەکەوە و خۆم کرد بە مردوو، پێویست بوو بەلایەنی کەمەوە بۆ کاتژمێرێک لە نێویدا بمێنمەوە، بۆ ئەوەی لە خاڵی پشکنینی پۆلیس تێپەڕم”.

لای خۆیەوە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە لوسین ڕادو ڕیزی ڕۆمانی ڕایگەیاند، کە هیچ شتێک لەبارەی بوونی سەرنشینێک لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە نەزانیوە کە لێیخوڕیوە.

ڕازی دانی بەوەدا نا کە 4000 پاوەن بۆ گواستنەوەی تابووتەکەی بۆ بەریتانیا وەرگرتووە، دادگا سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

ڕەنگە بە دڵت بن