کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات، کە تێیدا هانی دایکان و باوکانی کورد دەدەن، منداڵەکانی فێری زمانی شیرینی کوردی بکەن، هاوکات وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی چەند کۆرسێکی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بەهەردوو دیالێکتی کرمانجی سەرو و خوارو بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
دەقی پەیامەکە:
ڕۆژی جیھانی زمانی دایک، 21ی شوبات، لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 1952 خهڵکی بهنگلادیش خۆپیشاندانیان ئهنجامدا، داوای مافی قسهکردن و خوێندنیان به زمانی دایکیان کرد، بهڵام دهستهڵاتی ئهوکات، به توندی رووبهڕوویان بویەوە، دوابهدوای ئهمه و له ساڵی ۱۹۹۹دا، نهتهوه یهکگرتووهکان، رۆژی ۲۱ شوباتی به رۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند و، ساڵانه به هاوکاری ڕێکخراوی یونسکۆ ئهو یاده دهکرێته.
جەختکردنەوە لەسەر فێربوونی زمانی دایک، وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە پێناو مانەوە و بەردەوامی، تەواوی ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ کاروباری منداڵان و ماف، جەخت لەسەر ئەم بڕگەیە دەکەنەوە، ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە مافی منداڵان، گرینگی بەوە دەدەن، کە زمانی دایک پارێزراو بێت و، کاری تەواوی لەسەر بکرێت، زمان ئەو ئامرازەیە بۆ لێکتێگەیشتن و ھێشتنەوەی کەلەپوور و ڕەسەنایەتی و، ھێشتنەوەی نەتەوەکان بە زیندوویی، دواتر زانینی زمانی دایک ھۆکارێکە بۆ یارمەتیدانی منداڵان بۆ فێربوونی زیاتر.
بەو ئاڕاستەیەی ئێمەی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، کە خێزانە کوردستانییەکان لە دەرەوە دەژین و تێکەڵ بەو کۆمەڵگایانە بوون، بۆیە گرنگە کورد لەم ڕوانگەیەوە، زۆر گرنگی بە زمانی دایک بدات، بە تایبەت کوردانی تاراوگە منداڵەکانیان فێری زمانی دایک بکەن.
لەم ڕۆژەدا، لە خێزانە کوردەکانی تاراوگە دەخوازین مناڵەكانیان پێش ھەر زمانێکی دی فێری کوردی بکەن و، دواتر دەتوانرێ لە ڕێگای ئەو کۆرسانەی ناوەندەوە مناڵاکانیان سوودمەند ببن و فێری نووسین و خوێندنەوەی کوردی ببن.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
21.02.2023