رەحیم رەشیدی
هه‌موو ساڵێك، رێکه‌وتی ٢١ی مانگی فورییه، به‌رانبه‌ر به 2ی ڕه‌شەممه، یادی كۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار ئه‌دیب‌و زمانه‌ڤانی به‌توانا‌و لێهاتووی کورد دەکرێتەوە. ئەو گەورە ئەدیبە له ساڵی ١٩٩١ زایینی، به‌رانبه‌ر به ١٣٦٩ی هه‌تاوی، له ته‌مه‌نی هه‌فتاد ساڵی‌دا كۆچی دوایی کرد.
عه‌بدولڕه‌حمان شه‌رفكه‌ندی که به مامۆستا هه‌ژار ناسراوه، ساڵی ١٩٢١ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه.
شایانی باسه هه‌ژار برا گه‌وره‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی پێشووی حدکا بووه.
مامۆستا هه‌ژار که خوێندنی ئایینی تەواو کردبوو، شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له زمان‌و وێژه‌ی کوردی هه‌بوو. ناوبراو یه‌کێک له به‌شدارانی پێکهاتنی کۆماری کوردستان‌و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد (ژێ کاف) بووه.
پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور‌و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه.
به دوای ڕێككه‌وتتنامه‌ی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ی زایینی، پەرێوەی شاری به‌غداد بوەو لەوێش بۆ سازدان‌و ڕێکخستنی كارووباری یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد که رێکه‌وتی ١٠ ٠٢ ١٩٧٠ دامه‌زرا بوو تێکۆشاوە. هه‌ژار بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی نووسه‌رانی کورد بووه. ناوابراو پاش شۆرشی گه‌ڵانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا، گۆڤاری ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی له ئێران بڵاو ده‌کردوه‌وه. مامۆستا هه‌ژار ساڵی ١٩٩١ی زایینی، بەرامبەر بە ١٣٦٩ی هه‌تاوی له شاری که‌ره‌ج کۆچی دوایی کرد‌و پاشان ته‌رمه‌که‌ی به‌رێزه‌وه لە لایەن کوردستانیانەوە هێنرایەوە شاری مەهابادو له گۆرستانی بوداغسوڵتان دا، له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێکی زۆردا، له ته‌نیشت کۆنه یاری خۆی، واته شاعیری گەورەی کورد مامۆستا هێمن، به خاک سپێردرا.
هه‌ژار له ژیانی‌دا کوێره‌وه‌ری‌و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری دیتووەو لە باری سیاسییەوە خۆی بە قوتابی بارزانی زانیوەو ئەویندارێکی سەوداسەری مەرحومی مەلا مستەفای بارزانی بوە، دیارە نەمر بارزانی، رێزێکی زۆری بۆ ئەو گەورەی پیاوەی دونیای ئەدەب و هونەر هەبوە…
رۆحی مامۆستا هەژار شاد بێت‌و نموونه‌ی وه‌کوو هه‌ژار بۆ خزمه‌تی زمان‌و وێژه‌ی کورد زۆر بن .
هه‌ژار وێرای وه‌رگێرانی شه‌رفننامه‌و چوارینه‌کانی خه‌یام‌و ” قانون در طب” ئه‌بو عه‌لی سینا، زۆر بابه‌تی دیکه‌ی به‌پێزو سوودمه‌ند، ئه‌م بڵاوو کراوانه‌شیی هه‌ن
١- دیوانه شێعری بۆ كوردستان.
٢- به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ.
٣- هۆزی له بیركراوی گاوان، له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی، له نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واد.
٤- دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق‌و مانا لێكدانه‌وه.
٥- فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (كوردی، كوردی، فارسی).
٦- په‌رتووكی چێشتی مجێوه‌ر، ژیان‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ژار له خۆ ده‌گرێت.
٧- وه‌رگێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی كوردی…هتد.
تێبینی: ئەم بابەتە ماوەی چەند ساڵ بەر لە ئێستا بڵاکراوەتەوەو دیسان لە یادی کۆچی دوایی مامۆستا هەژاری نەمردا، بڵاوی دەکەمەوە.