وەزیرانی کار و گەشەپێدانی ئەڵمانیا دەڵێن، کە حکومەت گۆڕانکارییەکی پارادایمی لە سیاسەتی کۆچبەران دەکات، وەک کەمکردنەوەی بەربەستەکان بۆ سەر کرێکارانی بیانی، هاوکات ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن باشترە لە وڵاتانی بنەڕەتدا پشتیوانیان لێبکرێت.
وەزیری کاری ئەڵمانیا هوبێرتوس هێیل و سڤینجا شولزی وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا، لەکاتی گەشتەکەیاندا بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا، دووپاتیانکردەوە کە هەوڵەکانیان بۆ کۆچکردنی کرێکاری بە دیسپلینی زیاتر بۆ ئەڵمانیا چڕ دەکەنەوە.
ئەو دوو وەزارەتە ڕایانگەیاند، کە حکومەت لە سیاسەتی کۆچدا گۆڕانکارییەکی کوالێتی ئەنجام دەدات، وە کەمکردنەوەی بەربەستەکان بۆ کرێکارە شارەزاکان لەڕێگەی یاسایەکەوە، کە ئێستا لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە، هاوکات پشتگیری ئەو کەسانەش بکەن، کە دەیانەوێت لە وڵاتانی بنچینەدا کۆچ بکەن.