نەرویج هەزاران پەنابەر دەخاتە سەر کار

ئامارێکی نوێ کە لەلایەن فەرمانگەی ئاماری نەرویجەوە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە 46٪ ی ئەو پەنابەرە سوریانەی لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە، لە بازاڕی کاردا دامەزراون.

بەگوێرەی ئامارەکە، لەسەدا 55ی هەموو ئەو پەنابەرانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 66 ساڵیدان، لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2021دا دامەزراون و کار دەکەن، ساڵی 2015 و 2016، هەزاران پەنابەری سوری روویان لە وڵاتی نەرویج کرد و، لەوکاتەدا نزیکەی نیوەی ئەو پەنابەرانەی روویان لەو وڵاتە کرد، پێکدەهێنا.

جێی سەرنجە بەپێی دەزگای ئامار ژمارەی پەنابەرانی سوری لەنەرویژ تا تەمموزی 2022 گەیشتووەتە نزیکەی 16 هەزار.

ڕەنگە بە دڵت بن